هاوڵاتیانی بەڕێز

‌بۆ ئەوەی رێگری لە کێشەو گرتن و پڕبونەوەی بۆریەکانی ئاوەڕۆ بکرێت پێویستە هیچ شتێک (جگە لە پیسایی و میز و کلێنکسی تەوالێت) فڕێ نەدرێتە ناو توالێتەوە

هەندێک لەو شتانەی کە کێشەی زۆر دروست دەکەن لە بۆریەکان ئەم سێ شتانەی خوارەوەن

گوێ پاککەرەوە

لە ئاودا هەڵناوەشێتەوە و لە بۆریەکاندا گیر دەکات

کلێنکسی تەڕ

هەڵناوەشێتەوە و ئەبێت بە هۆکاری ئەوەی بە تۆبەڵ کۆ ببێتەوە و کونی بۆریەکان بگیردرێن و هەروەها پەمبی ئاوەڕۆکان خراپ دەکات و دەیانوەستێنێت

ڕۆن و چەوری

ڕۆن و چەوری نابێت برژێتە ناو مەخسەلی شێشتخانەکانە و مەخسەلی دەستشۆردنەوە، چونکە لە ناو بۆریەکاندا ئەیبەستێت و رەق دەبێت و بەرە بەرە کۆدەبێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆکاری گرتنی بۆریەکان و هەروەها دەبێتە هۆکاری ئەوەی پەمبی ئاوەڕۆکان خراپ بن و لە کار بکەون

ئەم شتانە و شتانی تری لەم شێوەیە ئەگەر فڕێ بدرێنە ناو تەوالێت و مەخسەلەکانەوە ئەبن بە کێشە بۆ ئێوەی هاولاتی و هەروەها بۆ پەمپ و بۆری و دەستگاکانی پاککردنەوەی ئاوەڕۆ و حکومەت خەرجێکی زۆری لەسەر دروست دەبێت بۆ چارەسەری ئەم کێشانە

چارەسەر

سەتڵێکی زبڵ بکڕە و هەموو زبڵێک (وەک کلێنکسی تەڕ و ڕۆن و چەوری و دایبی و گوێپاککەرەوە و دەرمان و قژ و شتی تریش) لە ناوی فڕێ بدە

پاشماوەی خواردن و ڕۆن و چەوری دەبێت لە سەتڵی زبڵی خواردن فڕێ بدرێت. بۆ ئەوەی چەوریەکە لە تاوە و مەنجەڵەکان لێبکەیتەوە کلێنکسێک بەکار بهێنە و دواتر فرێی بدەرە ناو سەتڵی زبڵی خواردنەکەوە

ئەگەر ڕۆنەکە زۆرە یان پاشماوەی خواردنەکەت تەڕە، ئەتوانیت لە پێشان بیخەیتە ناو کارتۆنێکی شیرەوە و دواتر فرێیدەیتە ناو سەتڵیکی زبڵی عامەوە

سوپاس بۆ هاوکاریەکانتان

Kurdisk

Vet du hva som skal i do?

Ta do-quizen her!